rojava.net

Wednesday, 27 June 2007 23:37


 

بابه ‌ئیمزایه‌ك پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ین
Bi yek imezeyź piştevaniya Rojavayź Kurdistan bikin

 


كوردستانیانی هێژا:
له‌كاتێكدا خۆر‌هه‌ڵاتی ناوین به ناسكترین و دژوارترین سه‌رده‌می ڕامیاریی‌دا تێ‌ده‌په‌ڕێت و جه‌نگی دژی تیرۆر ڕژێمه دیكتاتۆر و فاشی و كۆنه‌په‌رسته‌كانی خستۆته ژێر فشاری سه‌ربازی و دیپلۆماسی خۆیه‌وه. تاناچاری گۆڕان و كرانه‌وه و ڕیفۆرم بن یان ڕووبه‌ڕووی ئه‌مـریكاوجیهانی ڕۆژئاوابن. له‌دۆخێكی‌ئاوه‌هادا گه‌لی كوردستان له‌ڕۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌یدا تووشی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆته‌وه و په‌راوێز كراوه‌و نه‌ك مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی پێشلێكراوه ، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤیش مامه‌ڵه‌ی ناكرێت. ئیمڕۆ كوردستانی ڕۆژئاوا به‌هۆی پرسی ( كوردبوونه‌وه) بۆته وێرانه و نه‌بوونی هیچ ژێرخانێكی ئابووری ژیانی كردۆته ( مه‌مره‌و مه‌ژی). سه‌ره‌ڕای مافی هاووڵاتی بوونی وه‌ك سوری‌یه‌ك زه‌وت كراوه، و بێ‌به‌شه له‌ڕه‌گه‌زنامه و زمانی كوردی فه‌رامۆش كراوه و ده‌وڵه‌ت نایناسێت.
ئێستا هه‌ڵمه‌تێكی ( ئیمزا كۆكردنه‌وه) بۆ به‌فه‌رمی ناسینی زمانی كوردی له‌سوریا ده‌ستی پێكردوه.ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی ڕیفراندۆم له‌باشووری سوید وه‌ك ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌شداریی‌ئه‌و هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ندیمان به‌كۆمیته‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه كردوه‌و له‌باشووری سوید ئیمزاكان كۆده‌كه‌ینه‌وه‌و بۆ كۆمیته‌ی ناوبراوی ڕه‌وانه ده‌كه‌ین. جاهیوادارین هه‌موان به‌شداری هه‌ڵمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بین و به‌ئیمزایه‌ك هه‌ڵوێست وه‌ربگرین .
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه) ( Comviqبكه‌ن:

0707775141 یان 0704089091

ڕاگه‌یاندنی
كۆمیته‌ی ڕیفراندۆم له‌باشووری سوید
2006. 03. 05















 

 


ji bilī nivīsźn ku bi navź Hevgirtina rewşenbīran ū bi navź malpera
rojava. netź werin weşandin, her nivīskarek berpirsź naveroka nivīsa xwe ye!

 

 
 
 
 
ZIMANŹ ME XANIYŹ BŪNEWERIYA ME Ū WATEYA NASNAMEYA ME YE

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 


HEVGIRTINA REWŞENBĪRŹN KURDŹN ROJAVA LI DERVE